کوردستانی

هێزەكانی سلێمانی خرانە ئامادەباشییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێزەكانی سلێمانی خرانە ئامادەباشییەوە
مەودا میدیا-

بەبۆنەی نزیكبوونەوەی جەژنی رەمەزانەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی فەرمانیكردوە تەواوی هێزەكان بخرێنە ئامادە باشییەوە.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە "بە سەرپەرشتی عەمید ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەسەرجەم قەزاو ناحیەكانەوە لەئامادەباشی تەواودان".

"ئەو فەرمانەش بەبۆنەی نزیكبوونەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانە و چونی هاوڵاتیان بۆ ناوبازاڕ بۆ كڕینی پێداویستی جەژن و بەمەبەستی پاراستنی هاوڵاتیان و دابینکردنی كەشێكی ئارام بۆیان سەرجەم مەفرەزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ناو بازارو شوێنە گشتییەكان و كۆڵانەكاندا بڵاوەیان پێكراوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان