کوردستانی
مامۆستایان و بەڕێوەبەرەكان بڕیاریاندا... هۆشداری بەپەلە دەدەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مامۆستایان و بەڕێوەبەرەكانی قوتابخانە و خوێندنگاكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بڕیاریاندا كە بایكۆتی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ بكەن و مامۆستایەكی ناڕازیش دەڵێت "پێویستە دوای جەژن وادەی مووچەی مانگی شوباتی مامۆستایان ديارى بكرێت".
رێبوار محەمەد، مامۆستای ناڕازی لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی ئەو ناڕەزایەتییەی كە لە ناو مامۆستایان و بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندگاكان هەیە، لە سنوری ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین و ناو شاری سلێمانی و هەڵەبجە، بەشی زۆری قوتابخانەكان بڕیاریانداوە تاقیكردنەوەكان ئەنجام نەدەن و بەشی زۆری مامۆستایانیش پرسیاری تاقیكردنەوەیان ئامادە نەكردووە.".
هەروەها وتی "لە سنوری زۆنی زەردیش ناڕەزایەتی زۆر هەیە لە لایەن مامۆستایان و بەڕێوەبەرەكان لەوێش بایكۆتی تاقیكردنەوەكان دەكرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "تەنیا مەرجی مامۆستایان ئەوەیە كە لە دوای جەژن مووچە مامۆستا یان خشتەی مووچە رابگەیەندرێت و وادەی دابەشكردنی دیاری بكرێت، چونكە ئەو دۆخەی ئێستا زۆر خراپە و بەو شێوەیە ناتوانین بەشداری تاقیكردنەوەكان بكەین".
وتیشی "لە حاڵەتێكدا ئەگەر خشتەی مووچە رابگەیەندرێت و مووچەی پەروەردە بكەوێتە كاتی تاقیكردنەوەكان، ئەوە شتێكی ئاساییە و مامۆستایان بەشداری تاقیكردنەوەكان ئەنجام نەدرێت، بەڵام بەدڵنیایەوە لە ئەگەری رانەگەیاندنی دابەشكردنی مووچەی مامۆستا قورسە تاقیكردنەوە بكرێت و كۆدەنگی هەبێت لە كردنەوەی قوتابخانەكان".