کوردستانی
بڕیار لە بارەی نوێژی جەژن درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ژمارەیەك مامۆستانی ئایینی لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ ئەوقافی سلێمانی و یەكێتی زانایان بڕیار لە بارەی ئەنجامدانی نوێژی جەژن درا.
لە كۆبوونەوەكەدا مامۆستایانی ئایینی هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كە نوێژی جەژن ئەنجام بدرێت بەڵام هاوڵاتیان و نوێژخوێنان كە سەردانی مزگەوت دەكەن پابەندی رێنمایی و خۆپارێزییەكان بن.
هەروەها مامۆستایان سەرپشك كراون لەوەی كە نوێژی جەژن بكرێت یان نا، بەڵام بڕیاری كۆتایی لای لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە.
پێدەچێت ئەوە بڕیاری كۆتایی نەبێت و لە چەند رۆژی رابردوو لەسەر ئاستی پارێزگا و وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیار لەو بارەوە بدرێت