کوردستانی

یەكەم قوتابخانە بایكۆتی تاقیكردنەوەكانی سەری ساڵی كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكەم قوتابخانە بایكۆتی تاقیكردنەوەكانی سەری ساڵی كرد
مەودا میدیا-

یەكەم قوتابخانە لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە بڕیاریدا بایكۆتی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ بكات و پرسیارەكانی تاقیكردنەوەكان رادەستی كارگێڕ و بەڕێوەبەری قوتابخانەكە نەكەن.

ئەمەش دەقی راگەیەنراوەکەیانە:
‎بەناوی خودای گەورەو میهرەبان
‎ڕاگەیەنراوێك بەناوی زۆرینەی مامۆستایانی قوتابخانەی سازگاری بنەڕەتی:

‎بۆ: ڕای گشتی و لایەنی پەیوەندیدار

‎یٔێمە وەك زۆرینەی ڕەهای مامۆستایانی قوتابخانەی سازگاری بنەڕەتی، كە بە شاهیدی دایبابان و بەرپرسانی پەروەردەیی دەڤەرەكە قوتابخانەیەكی جددی و خەمخۆری ڕاستەقینەی پڕۆسەی پەروەردە و فێركردنین و یٔەو یٔاستەشی كە لە پڕۆسەی هەڵسەنگاندنی دەرەكی بەدەستمان هێنا(پلەی چوارەم و تێپەڕاندنی ستانداردەكانی پڕۆژەی بنایتنانی تواناكان) سەلمێنەری یٔەو ڕاستیەیە، وسەرەڕای یٔەو ستەمەی كە ماوەی پێنج ساڵ زیاترە لەیٔێمەو سەرجەم فەرمانبەرانی یٔەم هەرێمە پڕ خێرو بێرە خواییە دەكرێت هەمیشە یٔامادەی بەجێهێنانی یٔەركی سەرشانمان بووین و بەباشترین شێوە یٔەركەكانمان بەجێ گەیاندووە.
‎یٔێستەش بەهۆی یٔەو ستەمەی كە لێمان دەكرێت و لە كاتێكدا كە چاوەڕێی گێڕانەوی ستەمی موچە پاشەكەوتكراوەكانمان دەكرد و لەجیاتی بردنەسەری یٔەوبەڵێنەی كە هەر سی ڕۆژ جارێك موچەكانمان خەرج بكرێت، زیاد لە پەنجا ڕۆژ جارێك موچە و شایستەی دارایمان خەرج دەكرێت. لەلایەكی تریشەوە دەبینین كە هاوپیشەكانمان لە شاری دهۆك بەهۆی داوای ڕەوای موچەكانیان بە چ شێوەیەك دەنگی ناڕەزاییان سەركوت دەكرێت و ڕاپێچی كونجی زیندان دەكرێن.
‎لێرەوە دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی یٔەو قوتابخانانەی كە جوڵانەوەیەكی مەدەنییان دەستپێكردووە و بڕیارمانداوە كە پرسیارەكانی كۆتایی وەرزی دووەم خولی یەكەم ڕادەستی كارگێڕی بەڕێزی قوتابخانەكەمان نەكەین و بایكۆتی تاقیكردنەوەكان دەكەین.
‎یٔەوەش ڕادەگەیەنین یٔەم بڕیارەمان ناچارییە و ڕەنجی ساڵێكی قوتابیان و خەمخۆری و ڕەنجی دایبابانیان لەبەر چاومانە و لە دڵەوە یٔازارمان دەدات و بەدڵنیاییەوە لەكاتی بەدیهێنانی خواستەكانمان و بەتایبەت پێدانی موچەكانمان یٔامادەی بەجێهێنانی تەواوی یٔەركەكانی سەرشانمان دەبین یٔەگەر بە قەرەبووكردنەوەی كاتی دەوامیش بێت.

‎لێرەشەوە داوا لەهەردوو قوتابخانەی ( گۆرانی بنەڕەتی و شەنی بنەڕەتی) دەكەین بەهەمان شێوەی یٔێمەو لەپێناوی بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانیان دەنگی خۆیان بخەنە پاڵ یٔەم جوڵانەوە مەدەنییە و چالینجەكەمان قبوڵ بكەن و تا بەدەستهێنانی خواستەكانمان بایكۆتی تاقیكردنەوەكان بكەن.

زۆرینەی ڕەهای مامۆستایانی قوتابخانەی سازگاری بنەڕەتی
سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە
٢٠٢٠/٥/٢١

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان