کوردستانی
هەسەدە و ئەنەكەسە لە رێككەوتن نزیكن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی نوێنەرایەتی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا رایدەگەیەنێت، گفتوگۆكردن لەگەڵ ئەنەكەسە بەردەوامە و بەمزوانە ئیشی باش دەكەین و پارتە كوردییەكانیش بەردەوامن لە گفتوگۆكردن.
فەتحوڵا حسێنی، ئەندامی نوێنەرایەتی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بە مەودا میدیای راگەیاند "یەكگرتنی پارتە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان كە بڵاوكرایەوە بۆ یەكخستنی هەڵوێست و وتاری كوردییە نەك بۆ كاروباری ترى رۆژئاواو هەندێ پرسی ديكه".
ئاماژەی بەوەشكرد "یەكگرتنەكە پەیوەندی بە ئەنەكەسەوە نییە، گفتوگۆی ئەو پارتە كوردییانە لەگەڵ ئەنەكەسە بەردەوامە، دەمانەوێت هەڵوێستی سیاسی خۆمان یەكبخەین".
هەروەها وتی "گفتوگۆ لەگەڵ ئەنەكەسە بەردەوامە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن و شتی باش لە ئارایە و هەنگاوی باش نراوە لەو چوارچێوەیەدا".