کوردستانی
وەزیری ناوخۆ رێکارەکانی رۆژانی جەژن ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆژانی جەژندا قەدەغەی هاتووچۆی گشتگیری راگەیاند وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت "هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە دەگەڕێنەوە سەر شەقامەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی هاتووچۆ".

ئەمڕۆ د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی هاوبەشدا لەبارەی دوایین رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دوان، د. سامان بەرزنجی رایگەیاند "رێکخراوی GIZـی ئەڵمانی سپۆنسەری پرۆگرامێک دەکات بۆ دۆزینەوەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا و، بۆ چارەسەرکردن و پشکنین و گەڕان بەدوای تووشبووان".
ئاماژەی بەوەشکرد "210 کارمەندیان لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا. پاڵپشتیی ئەو رێکخراوە و وەزارەتی ناوخۆ و سەنتەری هەماهەنگی قەیرانەکان زۆر گرنگە پڕۆژەکەش راستەوخۆ دوای جەژن دەستپێدەکات".

هاوکات وەزیری ناوخۆ باسی لەوەکرد "مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا هێشتا لەئارادایە و ئەو حاڵەتانەی لە رۆژانی رابردوودا لە هەولێر و سلێمانی تۆمارکراون، جێگەی نیگەرانین و دەبێت هەڵوەستەیەکی جیدی لەسەر بکەین وەکو حکومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستان".
وەزیری ناوخۆ ئاماژە بەوە دەکات "هەمیشە گوتوومانە مەترسییەکە هەیە، راستە ئێمە لە حکومەتەوە هۆکاری خۆپارێزیمان لە کاتێکی زووەوە دەستپێکرد، ئەوەش هۆکاری سەرکەوتنمان بوو".
لە کۆنگرەیەکەدا وەزیری ناوخۆ ئەوەشی خستەڕوو "لە رۆژانی جەژندا هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە دەگەڕێنەوە سەر شەقامەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی هاتووچۆ".
لە کۆنگرەیەکەدا وەزیری ناوخۆ ئەوەشی خستەڕوو "لە رۆژانی جەژندا هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە دەگەڕێنەوە سەر شەقامەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی هاتووچۆ".