کوردستانی
نهێنییەکانی کۆنەبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە دوای ئەوەی لە 7ی ئایاری 2020 لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان پارێزبەندی لە پەرلەمانتار سۆران عومەر بەبێ ئامادبوونی سەرۆکی پەرلەمان وەرگیرایەوە گرژی لە نێوان لایەنەکانی پەرلەمان دروستبوو، لە دوای ئەو کاتەوە تاوەکو ئێستا کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام نەدراوە پەرلەمانتارێکیش دەڵێت "تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان".
ئەبوبەکر هەڵەدنی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە کۆبوونەوەی پەرلەمان لە دوای جەژن بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان، بەڵام کۆبوونەوەی لیژنەکان بەردەوامی هەیە".
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکرد "ناکۆکی هەیە لەسەر ئەوەی کە چۆن کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستپێبکاتەوە، چونکە ئەگەر وەک ئەو ساڵونیوەی پێشوو ئیدارەی پەرلەمان بکرێت ئەوا هیچ شتێکی ئەوتۆی نەکردووە".
سەبارەت بەوەی لە ئێستادا پرسی گرنگ لەبەردەم لیژنەکان چییە هەڵەدنی وتی "لە ئێستا دوو بابەت کاری لەسەر دەکرێت، یەکێکیان لەلایەن لیژنەی پێشمەرگەوەیەوە کە ئامادەکاری دەکرێت بۆ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان لەسەر دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم و دەرکەوتنەوەی چەکدارانی داعش بەبەهێزی، هەروەها بابەتی دوومیش لەبەردەم لیژنەکانی دیکە تایبەتە بە مووچە و داهاتی هەرێمی کوردستان".