کوردستانی

بەمشەوە وەزارەتی دارایی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەمشەوە وەزارەتی دارایی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمشەو سەبارەت بە هاتنی پارەکەی بەغدا بۆ هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی هاتووە "سەڕەڕای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی دا لە سەر ناردنی بڕی چوارسەد ملیار دینار وەک بەشێک لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە بڕیار بوو بەر لە جەژن بگاتە دەستی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، بەڵام بۆ ئاگاداری هەموو لایەک تا ئێستا ئەو بڕە پارەیە نەگەیشتووە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "وێڕای سەختی باری دارایی و کەمبوونی داهاتی هەرێم بە رێژەیەکی زۆر، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەو داهاتەی لە بەردەستە لە فرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆ و قەرزکردنەوە، مووچەی سەرجەم موچەخۆرانمان بەر لە جەژنی پیرۆزی رەمەزان دابەشکرد".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان