کوردستانی

پەرلەمانتاران دەتوانن مووچەی خانەنشینییەکانیان رابگرن

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانتاران دەتوانن مووچەی خانەنشینییەکانیان رابگرن
مەودا میدیا-

بەپێی نوسراوێکی سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان پەرلەمانتاران هەر پێنج خولەکەی پەرلەمانی کوردستان دەتوانن ئارەزوومەندانە  مووچەی خانەنشینییەکانیان رابگرن.

ئه‌رده‌ڵا محه‌مه‌د، سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان گشتاندنێكی بۆ په‌رله‌مانتارانی خانه‌نشین ده‌ركردووه‌ و تێیدا داوایكردووه‌، هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی خانه‌نشین ئه‌گه‌ر ئاره‌زوومه‌ندانه‌ ده‌یه‌وێت مووچه‌ی خانه‌نشینییه‌كه‌ی رابگیرێت با سه‌ردانی په‌رله‌مان بكات بۆ ده‌ستپێكردنی مامه‌ڵه‌ی.

له‌ گشتاندنه‌كه‌دا هاتووه‌ "به‌ پشت به‌ستن به‌ یاسای ژماره‌ (2)ی ساڵی (2020) مادده‌ی (7) بڕگه‌ی چواره‌می یاسای چاكسازی له‌ مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازه‌كان و خانه‌نشینی له‌ هه‌رێمی كوردستان – عێراق، هه‌ر ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان له‌ خولی پێنجه‌م و په‌رله‌مانتارانی خانه‌نشینكراو له‌ خوله‌كانی تر، ده‌یانه‌وێت ئاره‌زوومه‌ندانه‌ ده‌ستبه‌رداری مووچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاری ببن، ده‌توانن له‌ رێكه‌وتی (1/7/2020) بۆ ماوه‌ی (30) رۆژ سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن. به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی رێوشوێنی یاسایی".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان