کوردستانی
سەبارەت بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نهێنییەک ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوەو وەبەرھێنان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەگەر حکومەت مەبەستی بێت لە تاپۆكردنی یەکەکانی نیشتەجێبون مووچەی دوو مانگی فەرانبەران ده‌سته‌به‌ر ده‌كات ئاماژەی بەوەشکردووە دەتوانرێت بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی ناوەند و داھاتە ناوخۆییەکان و داھاتە نەوتییەکان مووچەی چەن مانگێک دابین بکرێت.

هاوڕێ مەلا ستار، سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوەو وەبەرھێنان لە پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فیسبووک نووسیویەتی "بەرمەبنای چەند بڕیارێک کە لە رۆژانی پێشوو حکومەتی ھەرێم بریاری لەسەر داوە، دەتوانرێت بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی ناوەند و داھاتە ناوخۆییەکان و داھاتە نەوتییەکان مووچەی چەن مانگێک دابین بکرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لە کابینە (8)ی حکومەتی ھەرێم بەڕێز قوباد تاڵەبانی پێشنیاری کردبوو بۆ تاپۆکردنی یەکەکانی نیشتە جێبوون كه لەکابینەی پێشوو ئه‌وه نەکرا، وەلێ دیسانەوە پێشنیاری کردەوە و ئێستا تاپۆکردنه‌كه بوو بە بریار بۆ (شوقە،خان‌و،ڤێلا), ھەڵبەتە ئێمە بەبڕیارێکی مەدروس و باشی دەبینین و پێمان وایە دوو لایەنەیە لەگەیاندنی قازانجدا و سوود به‌خه‌ڵك و حكومه‌تیش له رۆشنایی ئه‌م خاڵانه‌دا:
1-ھەموو ئەو کەسانەی کە لەیەکەی نیشتەجێبوونی دروستکراوی سێکتەری وەبەرھێناندان نزیکەی 167 ھەزار خێزانن و به‌مه‌ش ئه‌و خێزانانه ده‌بنه خاوه‌نی موڵكی خۆیان، ئەم ڕێژەیە چەند ھەزار کەسێکیان یەکەکانیان لەسەر تاپۆ کراوە و گرفتیان نیە بەڵام سەروی 150 ھەزار خێزان تاوه‌كو ئێستا یەکەی نیشتەجێبوونیان لەسەر تاپۆ نەکراوەو و لەم بڕیارە سوودمەند دەبن و لە بەرامبەر پێدانی مەبەلەغێک پارە بەحکومەت تاپۆ لەسەریان تاپۆ ده‌كرێت و لەڕوی دەرونیشەوە سوودمەند دەبن و چی دی له‌دڵه‌ڕاوكێدا نابن لەو پارەیه‌ی كه پێشوتر بۆ کرینی یەکەکان سەرفیان کردووە.
2-سوودمەندی دووەم کۆی گشتی فەرمانبەران و موچەخۆرانن کە حکومەت دەتوانێت لەو بڕە پارەی له‌تاپۆكردنی یەکەكانی نیشتەجێ بوون بۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران خەرجی بکات و گرفتی چەند مانگێک تێپەر دەکرێت.
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم روونكردنه‌وه‌ی زیاتر له ژماره و داتا بده‌ین كه چۆن ئەو رێژەیە دیاری دەکرێت, لە ھەر شوقە و خانوو و ڤێلایەک حکومەتی هه‌رێم لەنرخی حەقیقی لە سەدا سێی 3٪ دەبات له‌بری تاپۆكردنی ئه‌و موڵكانه، واته بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ھاوڵاتییه‌ك شوقەیەکی کڕیبێت لە شارێکی ئاسایی و لە ئێستادا نرخه‌كه‌ی ده‌گاته سێ دەفتەر دۆلار، یان 30 ھەزار دۆلار دەگرێتەوە، ئه‌وا حكوومه‌تی هه‌رێم لەم ڕێژەیە 900 دۆلار وه‌رده‌گرێت، ئەوەش بەھۆی رسوماتی تاپۆکردنه‌كه و ھەندێک رێوشوێنی یاسایی.
لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا دەڵێت "ئه‌گه‌ر بێت‌و وردتر ببینەوە، لەھەندێ شاری دیکە خانوو یان شوقه یان ڤێلایه‌ك نرخەکەی سەروی ملیۆنێک دۆلار یان 100 دەفتەر دۆلار بكات، ھەڵبەتە ئەم نمونانە زۆرن لە ھەرێمی کوردستان، ئه‌وا بەھەمان شێوەی خانویەکی سەد دەفتەری لەکاتی تاپۆ کردنی 3 دەفتەر دۆلار بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە بەھۆی رسومات و ھەندێک بابەتی یاسایی".

هاوڕی مەلاستار ئەوەشی خستووەتەڕوو "به‌مپێیه ئەگەر کۆی گشتی یەکەکانی نیشتەجێبوون کە نزیکەی 150 ھەزار یەکەی بێ تاپۆن كه لەم بڕیارە سود مەند دەبن بڕێكی گشتیی بۆ دابنێین به له‌به‌رچاوگرتنی نموونه‌كانی ئاماژه‌بۆكراو له‌سه‌ره‌وه، واته نه خانوو یان ڤێلا 100 ده‌فته‌رییه‌كه به نموونه وه‌ربگرین و نه خانووه سێ ده‌فته‌ر دۆلارییه‌كه، به‌ڵكو هه‌ر یه‌كه‌یه‌ك به بڕی 15 ده‌فته‌ر بخه‌مڵێنین به ره‌چاوكردنی زیاد و كه‌میی نرخه‌كان له‌شار و شارۆچكه و رووبه‌ر و شوێنی ئه‌و موڵكانه ئه‌وا به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌نجام".
لە کۆتایشدا نوسیویەتی "لە کۆی گشتی تاپۆکردنی 150 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون، حکومەتی هه‌رێمی كوردستان نزیکەی (750,000,000) حەوت سەد و پەنجا ملیۆن دۆلار قازانج دەکات و ئەو ڕێژەیە دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەكه‌ی کە ده‌توانێت له‌گه‌ڵ داهاتی نێوخۆیی خۆیدا جگه له‌و بڕه پاره‌یه‌ی به‌غدا ده‌ینرێت بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆران، مووچه‌ی دوو مانگی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی پێ دابین بكرێت كه مانگانه نزیك به 898 ملیار دیناره".