کوردستانی
یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاری دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ 29مین رۆژی مانگی رەمەزانە بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لەلایەن لیژنەی باڵای بینینی مانگەوە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ چاودێری مانگ دەکرێت بەمەبەسستی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن.
مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەمەبەستی بینینی مانگ و دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن ئێوارەی ئەمڕۆ لەپێش بانگی مەغریبەوە لەدیوانی وەزارەت لە ھەولێر دادەنیشن و لەھەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانیش لیژنەی فەرعی لەھەمان کات دادەنیشن، هەروەها لەپەیوەندیدا دەبن و لەگەڵ دیوانی وەقفی سوننەی عیراقیش ھەماھەنگ دەبن".
ئەوەشی خستەڕوو "داواش لە خەڵک کراوە ئەم ئێوارەیە چاودێری بینینی مانگ بکەن و لەکاتی بینینی مانگ پەیوەندی بە یەکێک لەو لیژنانەوە بکەن".