کوردستانی
لە رووداوێکی دڵتەزێندا دوو کەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای سەنگاوی سەر بەقەزای چەمچەماڵ دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
شەریف رەحیم، وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ لەسەر رێگای سەنگاوی سەر بەقەزای چەمچەماڵ لە رووداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا، کە لە رەگەزی نێرن و یەکێکیان تەمەنی 26 ساڵە و ئەوی دیکەشیان تەمەنی 10 ساڵە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەر لە رووداوەکەدا سێ کەسی دیکە برینداربوون و چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجام دراوە لە ئێستادا لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدان".
وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ ئەوەشی خستەڕوو "تەرمی ئەو دوو کەسەی کە گیانیان لەدەستدا رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراون".
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، یەکێک لەو کەسانەی گیانی لەدەستداوە ناوی "ئەحمەد ئەنوەر"ە تەمەنی 26 ساڵە و دەرچووی بەشی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانییە.