کوردستانی
نەخۆشخانەی شۆڕش دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوە دێت کە رۆژی 20ی ئایار دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە سێ کارمەندی نەخۆشخانەی شۆڕش تووشی کۆرۆنا بوون ئەمڕۆ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش ئاگاداری هاونیشتمانی کردەوە، کە نەخۆشخانەکەیان دەکرێتەوە.

د. چالاک ڤادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش رایگەیاند "ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەینەوە لەپاش پاککردنەوە و رشاندنی نەخۆشخانەی گشتیی شۆڕش، دڵنیابوونەوەی تەندروستیی کارمەند و پزیشکانی نەخۆشخانەکە و نەبوونی هیچ گرفتێک، بڕیاردرا بە کردنەوەی نەخۆشخانەکە و بەشەکانی فریاکەوتن و نەشتەرگەری لە رۆژی شەممە رێکەوتی 23ی ئایاری 2020".
ئەمەش دوای ئەوەدێت، کاتێک دەنگۆی تووشبوونی سێ کارمەندی نەخۆشخانەی شۆڕش بڵاوکرایەوە، بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بەشێک لە نەخۆشخانەکە داخرا.