کوردستانی
ئیدارەی راپەڕین رێکارەکانی رۆژانی جەژنی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی راپەڕین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێکارەکارەنی تایبەت بە رۆژانی جەژنی راگەیاند، بەپێی رێکارەکە سەرجەم هێزە ئەمنییەکان لە ئەرکدا دەبن بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ.
ئەمڕۆ هەینی 2020/05/22 ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی راپەڕین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە مەبەستی ئامادەکارییەکانی رۆژانی جەژنی رەمەزان کۆبووە و چەند بڕیارێکی دەرکرد و لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند "هێزە ئەمنییەکان لە رۆژانی جەژندا بە بەرنامەی تایبەت و هاوئاهەنگییەوە بڕیارەکانی قەدەخەی هاتووچۆ جێبەجێ دەکەن، هەروەها لە رۆژانی جەژندا بۆ ماوەی 72 کاژێر قەدەخەی هاتووچۆ لە سەرجەم سنووری ئیدارەی راپەڕیندا جێبەجێ دەکرێت و جگە لە دەرمانخانە ئێشکگرەکان، گشت دووکان و بازاڕەکان دادەخرێن".

ئاماژە بەوەشکراوە "کە لە رۆژانی جەژندا هەموو پارک و شوێنی یاریکردنێکی منداڵان دادەخرێن، هەروەها داوا لە بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی راپەڕین و مامۆستایانی ئایینی کراوە کە بۆ پاراستنی هاونیشتمانییان سەرجەم رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووشە "پێویستە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان لە رۆژانی جەژندا دەوام بکەن و ئێشکگر دابنێن. هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانییش لە ئامادەباشیدا بێت بۆ کۆنترۆڵکردنی هەر رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە".