کوردستانی

مەسرور بارزانی: تەنها مووچەی یەک مانگی فەرمانبەران دواکەوتووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی: تەنها مووچەی یەک مانگی فەرمانبەران دواکەوتووە
مەودا میدیا-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەم دۆخە نەخوازراوە لەدەرەوەی خواست و ویستی حکومەتی هەرێمی کوردستانە ئاماژە بەوەش دەکات لەماوەی 9 مانگی دەستبەکاربوونیان هەشت مانگ مووچە دراوە و تەنها مووچەی یەک مانگی فەرمانبەران دواکەوتووە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکیدا رایگەیاند "قەیرانی ئێستا زیاتر هانمان دەدات بۆ درێژەدان بە کرداری چاکسازی، هەروەها لە جێبەجێکردنی چاکسازیدا بەرژەوەندی کەسانێک دەکەوێتە مەترسییەوە، بەڵام ئێمە جەخت لەسەر ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازی دەکەینەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لێکەوتە ئابوورییەکانی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت دۆخی ئابووری سەختر کردووە، هەروەها دووبارە ئامادەیمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی نوێی بەغدا دەربڕیوە".

مەسرور بارزانی راشیگەیاند "هەموو هەوڵێکمان داوە بارگرانی لەسەر هاوڵاتییان کەمبکەینەوە، هەروەها تا بە ئامانجێکی دەستووریانە دەگەین لەگەڵ بە‌غدا لە دانوستان بەردەوام دەبین".

سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران وتی "لەماوەی 9 مانگی دەستبەکاربوونمان مووچەی هەشت مانگی فەرمانبەران دراوە و تەنها مووچەی یەک مانگی فەرمانبەران دواکەوتووە، هەروەها حکومەتی هەرێم 27 ملیار دۆلار قەرزارە".

لە وتارەکەشیدا داوایکرد "هاوڵاتییان زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانی خۆپارێزی ڤایرۆسی کۆرۆنا بن لە پێناو پاراستنی گیانی خۆیان و کۆمەڵگە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان