کوردستانی

هاوڵاتییەک خۆی و کەسێکی دیکە بە فیشەک بریندار دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتییەک خۆی و کەسێکی دیکە بە فیشەک بریندار دەکات
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی ناحیەی رزگاری سەربەقەزای کەلار هاوڵاتیەک فیشەک لەدەستی دەرچووە لەئەنجامدا خۆی بەسووکی برینداربووە و هاوڵاتییەک کەلەهەمان جێگابووە بەسەختی بریندار کردووە.

مقدەمی مافپەروەر علی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەنێو بازاڕی ناحیەی رزگاری سەربەقەزای کەلار هاوڵاتیەک کەپیشەی پۆلیسی فریاکەوتنە دەستکاری دەمانچەکەی کردووە و فیشەک لەدەستی دەرچووە لەئەنجامدا خۆی بەسوکی برینداربوەو هاوڵاتیەک کەلەهەمان جێگابووە بەسەختی بریندار کردوەو دوای گەیاندن و چارەسەری پێویست لەبەشی فریاکەوتنی شەهیدهەژار لەکەلار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "لەئێستادا دەست بەسەر دەمانجەکەدا گیراوەو ئەوکەسەی فیشەکی لەدەست دەرچووە بەپێی مادەی 416 بەندکراوە، هەروەها پۆلیسیش لەسەر رووداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان