کوردستانی
روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی-وە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی لێدوانی ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "بەرێز رێکەوت زەکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لێدوانی داوە گوایە بەرێز (ئاوات شێخ جەناب) وەزیری دارایی و ئابوری رێگری کردوە لەوەی بەرێوەبەری گەنجینەکانی سلێمانی داتاو زانیاری داھات بدەن بە لیژنەی لامەرکەزی".
ئاماژە بەوەشکراوە "لیژنەی لامەرکەزی بەپێی یاسا بە وەزارەتی دارایی و ئابوریی نەناسێنراوە، تاوەکو ھاوکاری پێویستی بکات و زانیاری بداتێ، هەروەها بەپێی یاسا، خەزێنەکان و بانکی ناوەندی ھەرێم ناتوانن ھیچ زانیارییەک بدەن بەھیچ لایەنێک، چونکە بەپێی یاسای پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ژمارە (3)سالی 2009 ھەموارکراو پاڵپشت بە بڕگەکانی مادەی 6 پێویستە نوسراو ئاراستەی وەزارەتمان بکرێت و ھەماھەنگی دروست بکرێت، تەنانەت پەرلەمانی کوردستان کە بەرزترین دەزگای یاسادانان و چاودێرییە بەھەمان ڕێسا کاردەکات، واتە دەبوایە ئەنجومەنی پارێزگا بەھەمان ئاراستە بجوڵێتەوە بۆ ئەوەی ھەماھەنگی بکرێت، (بەرێز بەرێوەبەری بانکی ناوەندی ھەرێم (سلێمانی )ئەم رونکردنەوەی بۆ لیژنە بەرێزەکەتان داوە کە داواکاریەکەتان داوایەکی نایاساییە)".
ئەوەشخراوەتەڕوو "جێگای سەرسوڕمانە کە ئەنجومەنی پارێزگا ئاگادارنەبێت کەتەواوی زانیاری لەسەر داھات و خەرجی لە خەزێنەکان و بانکی ناوەندی ھەرێم ( سلێمانی ) نیەو خەزێنەکان تەنھا ئاگاداری خەرجیە مەڵبەندیەکانن و زانیاری وردو دروستیان لانیە"
روونیشکراوەتەوە "پرسی لامەرکەزی لە دوتوێی بەرنامەی حکومەتدایە کە ھی ھەمو لایەنەکانە بەتایبەت سێ لایەنی پێکھێنەری حکومەت، بۆیە نەداھێنانێکی نوێیەو لیژنەی باڵای جێبەجێکاری بەرنامەکەش ئەنجومەنی وەزیرانە، واتە ھەرسێ لایەنی سەرەکی پێکھێنەری حکومە، هەروەها ئەنجومەنە بەرێزەکانی ھەرسێ پارێزگای ھەولێر و سلێمانی و دھۆک گەواھی ئەوە ئەدەن کە بەرێز وەزیری دارایی و ئابوری داکۆکیکارێکی سەرسەختی پرەنسیپی لامەرکەزیە و ھەرلەسەرەتاوە لە کارە لە پێشینەیەکانی بەرێزیانە".