ئابووری

نهێنییەک ئاشکرابوو... هەواڵێکی ناخۆش بەڕێوەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نهێنییەک ئاشکرابوو... هەواڵێکی ناخۆش بەڕێوەیە
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی شەوی هەینی، 22ی ئایار، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا باسی کێشەو گرفتەکانی ئەو کابینەیەی کرد، یەکێک لە ئاماژەکانی کەمکردنەوەو دەستکاریکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەبێت.

مەسرور بارزانی، لە وتارەکەیدا باسی لەوە کرد، کە ئەو داهاتەی ئێستا لە بەردەستیاندایە بەشی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناکات و ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەر لە هەرێمی کوردستان هەن کە چەند بەرانبەری کاری حکومەتن، لە فەرمانگەکاندا".

لە پەیامەکەیدا سەرۆکی حکومەت زۆر بەڕوون و ئاشکرا هێرشی کردە سەر کابینەکانی رابردوو کە نێچیرڤان بارزانی ئامۆزای سەرۆکایەتی کردووەو ئەوی بە تاوانبار وەسفکرد لەو دۆخەی ئێستا بۆی دروستبووە، وتی "چەوتیەکانی کابینەکانی رابردوو راستکردنەوەیان ماوەیەکی زۆری پێدەچێت".

پەیامی سەرەکی وتارەکەی مەسرور بارزانی ئەوەبوو کە لەبەرانبەر ئەو داهاتە کەمەو خراپی دۆخی دارایی و پرۆژەی چاکسازی، دەست دەکەن بە کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی حکومەت بڕینی بەشێک لە دەرماڵەکانیان.

لای خۆیەوە محەمەد رەئوف، رۆژنامەنوس باسی لەوەکردووە "پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم زەنگێکی خراپە، مووچە خۆران دەبێت ئەوە بزانن مووچەکانیان دەبڕدرێت و کەم دەکرێتەوە، لە رێگەی بڕینی دەرماڵەکانیان و لە وەزارەتی داراییەوە هەوڵێکی لەو شێوەیە هەیە .


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان