کوردستانی
بەم درەنگانی شەوە هەڵمەتێکی فراوان دەستی پێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی کە بارەگاکەی لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانییە، هەڵمەتێکی فراوانی دەستپێکرد بۆ دەستبەسەردا گرتنی ئەو ماتۆڕسکێلانەی کە شەوانە دەسوڕێنەوەو هاوڵاتیان بێزار دەکەن.
هەڵمەتی دەست بەسەرداگرتنی ئەوماتۆڕ سکیلانە کەدەبنە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتیان بەردوامە
لەسەر داواکاری هاوڵاتیانی خۆشەویستی قەزای چەمچەماڵ هێزەکانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی چەمچەماڵ سەر بە بەڕێوە بەرایەتی ئاسایشی ڕۆژ ئاوای سلێمانی هەڵمەتی دەست بەسەرداگرتنی ئەوماتۆڕ سکیلانە دەستی پێکردکەدەبنە هۆی بێزار کردنی هاوڵاتیان هەر لەو هەڵمەتەدا دەستگیرا بەسەر( ۲۷) ماتۆڕسکیلدا و سەرجەمیان لەناو دەبرێن هاوکات هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت و لەهەڵمەتی دەست بەسەردا گرتنەکاندا چاوپۆشی ئەوکەسانە دەکرێت کەبە ماتۆر سکیلەکانیان پێشێلی یاساکانی هاتوچۆ ناکەن۰
ڕاگەیەندراوی ئاسایشی ڕۆژ ئاوای سلێمانی
٢٣/ئایاری/٢٠٢٠