کوردستانی

لە هێرشكی داعشدا جوتیارێک کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هێرشكی داعشدا جوتیارێک کوژرا
مەودا میدیا-

 لە رۆژئاوای کەرکوک بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش هێرشیان کردە سەر حەشدی شەعبی و بەوهۆیەوە کەسێکی سڤیل کوژراوە کە پیشەی جوتیارە. 
 
راگەیاندنی حەشدی شەعبی لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد "بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی لیوای 56ـی حەشدی شەعبی هێرشێکی چەکداریی داعشیان لە گوندی قوشقایەی سەر بە قەزای دووبز لە رۆژئاوای کەرکوک تێکشاندووە، ئەو چەکدارانەی داعش دواتر هەڵاتوون".
 
ئاماژە بەوەشکراوە "لەو هێرشەی چەکدارانی داعشدا هاووڵاتییەکی گوندی قوشقایە کوژراوە.  بەپێی زانیارییەکان ئەو هاوڵاتییە جووتیارە، هاوکات فەرمانبەری سەرۆکایەتی زانکۆی کەرکوکە". 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان