کوردستانی
کۆمەڵی ئیسلامی وەڵامی سەرۆکی حکومەت دەداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیەنێت دانانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دیارنەمانی بڕێک پارە فەزاحەتێکی گەورەیە و باس لەوەش دەکات هەر منداڵێکی هەرێم بەسەر بێشکەوە شەش هەزار دۆلار قەرزارە.
عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت "داننانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەوەی کە لە کۆی 700 ملیۆن دۆلاری داهاتی نەوت تەنها 300 ملیۆنی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و 400 ملیۆنی دیار نییە، فەزاحەت و کارەساتێکی ئەوەندە گەورەیە کە ناکرێ میللەت و هێزە سیاسییەکان لە ئاستیدا بێدەنگ بن".
دەشڵێت "ئێستا لە سایەی ئەو ئابووری سەربەخۆیەی ئەم دەسەڵاتە، هەر تاکێکی هەرێمی کوردستان بە منداڵی سەر بێشکەشەوە نزیکەی شەش هەزار دۆلار قەرزارە".
ئەم قسانەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکی تایبەتیدا لە ئێوارەی 29 ی رەمەزاندا پێشکەشی کرد سەبارەت بە پلانی حکومەت بۆ دابینکردنی مووچە و داتاکانی فرۆشتنی نەوت لە هەرێم.