کوردستانی
کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە رۆژانی جەژندا بە هاوڵاتییان راگەیاندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت پێشبینیی دەکەن کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی لە رۆژانی جەژندا زیاتر بکات ئاماژەی بەوەشکرد لە رۆژەکانی جەژندا تیمەکانمان 24 کاتژمێر لە ئەرکدا دەبن.
سیروان محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی سەبارەت بە پێدانی کارەبای نیشتیمانی لە رۆژانی جەژندا بە مەودا میدیای راگەیاند "لە رۆژانی جەژندا پێدانی کارەبا هەر بەپێی ئەو بەرنامەیە دەبێت کە کۆنتڕڵی کارەبای هەرێم پێشتر دایناوە هیچ زیادبوون و کەمبوونەوەیەک لە پێدانی کارەبا نییە کە 14 بۆ 15 کاتژمێرە لە رۆژێکدا، بەڵام بەهۆی ئەوەی دوکان و بازاڕەکان دادەخرێن پێشبینیی دەکەین کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە جەژندا زیاتر بکات".
بەرپرسی راگەیاندنی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد "بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و زیادبوونی خواست لەسەر کارەبا وادەکات کاتژمێرەکانی کارەبا کەم ببنەوە".
ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کرد "لە رۆژەکانی جەژندا تیمەکانمان 24 کاتژمێر لە ئەرکدا دەبن، بۆ ئەوەی هەر کاتێک کێشەیەک لە کارەبادا روویدا چارەسەری بکەن".