کوردستانی
141 تۆن خواردەمەنی و مەوادی جوانكاری و پاككەرەوە لەناوبران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ماوەی مانگی رەمەزاندا دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر خواردەمەنی و مەوادی جوانكاری و پاككەرەوەدا گرتووە و لەناوبراون.
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ماوەی مانگی رەمەزاندا دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر خواردەمەنی و مەوادی جوانكاری و پاككەرەوەدا گرتووە و لەناوبراون.
لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند "لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا لیژنەكانی قائیمقامیەت بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستیان بەسەر زیاتر لە (141) تۆن خواردەمەنی و مەوادی جوانكاری و پاككەرەوەدا گرتووه".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی خراپی و نەشاوی بۆ خواردن یان بەكارهێنانی لە ماوەی (24-4 بۆ 23-5) لیژنەكان دەستیان بەسەر (شیرەمەنی، سەوزەو میوە، مەوادی پاككەرەوە، چەرەسات ، شیرینی و خواردەمەنی لەقتونراو، دەرمانی زیاد و كەمكردنی كێش)دا گرتووە".
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی وتی "بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن كەسانی شارەزا لە ناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبون لەناوبراون".