کوردستانی
پێشنیازی کردنەوەی چەند شوێنێک دەکرێت لە رۆژانی جەژندا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داوا دەکات له رۆژانی جهژندا مارکێت و دوکانەکان بەکراوەی بمێننەوە تاكو هاوڵاتیان گرفتیان بۆ دروست نەبێت بۆ دەستکەوتنی پێداویستییەکانیان.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە مەودا میدیای رایگەیاند ''لەبەر ئەوەی مەرزەکان و عەلوەی سلێمانی کراوە دەبن لە دووەم رۆژی جەژنەوە، ئێمە پێمان باشە مارکێتەکان و دوکانەکانی ناو گەڕەکەکان لە رۆژانی جەژندا بەکراوەی بمێننەوە، چونکە ئەوە پێداویستییەکانی هاوڵاتییان دابین دەکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە داوامان کردووە کە ئەو شوێنانە بکرێنەوە، بڕیاری کردنەوەشیان دەگەڕێتەوە بۆ پارێزگاری سلێمانی و دەبێت رەچاوی پێداویستییەکانی هاوڵاتییان بکرێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری 72 کاتژمێر قەدەغەی هاتووچۆی گشتی داوە لە رۆژانی جەژندا، بەپێی بڕیارەکەش بێت مارکێت و نانەواخانە و دوکان و بازاڕەکان دادەخرێن.