کوردستانی

وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیارە گرنگەکەی دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیارە گرنگەکەی دەرکرد
مەودا میدیا-

عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عیراق  رۆژی 19ی ئایاری 2020 نوسراوێکی ئاراستەی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ‌هەرێمی کوردستان کرد کە چەند خاڵێکی لەخۆگرتووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دارایی نێوان هەولێر و بەغدا، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیش وەڵامی دەداتەوە و رەزامەندی نیشانداوە.

لە نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئاوات جەناب، وەزیری دارایی واژووی لەسەر کردووە تیادا رەزامەندیان نیشانداوە لەسەر ناوەڕۆکی نووسراوی ژمارە 802 کە لە رۆژی  19-5-2020 لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە دەرچووە.
 
لە نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی عیراقدا هاتووە "وەزارەتی دارایی عیراق بڕی 400 ملیار دیناری مانگی نیسان بۆ هەرێمی کوردستان خەرجدەکات، هەروەها نوێنەرانی حکومەتی فیدراڵی و نوێنەرانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی چڕ ئەنجامدەدەن، بەمەبەستی گەیشتن بە چارەسەرێکی کۆتایی لەنێوان هەردوولا کە لە 30 رۆژ زیاتر نەخایێنێت". 
 
لە نوسراوەکەشدا ئاماژە بەوەکراوە "ئەو 30 رۆژەی حکومەتی عیراق دایناوە لە رۆژی خەرجکردنی 400 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و بەپێی نووسراوەکە، دیاریکردنی ئەو وادەیە پشتی بە یاسای ئیدارەی دارایی فیدراڵی بەستووە".
 
وەزارەتی دارایی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو "دیوانی چاوێریی دارایی فیدراڵی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵی و دیوانی چاودێری هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی (گومرگ و داهاتی خاڵە سنوورییەکان) حیساب دەکەن و وردبینی تێدا دەکەن".
 
هەر بەپێی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی عیراق "ئەو پارەی ماوەتەوە لە مانگی نیسان دوای گەیشتن بە رێککەوتن لە کۆبوونەوەکانی نێوان هەردوولا خەرجدەکرێت". 
 
 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان