ئابووری

بەهۆی جەژنەوە هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی جەژنەوە هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتیان

مەودا میدیا-

فرۆشتنی گۆشتی ئاژەڵ لە سەر شەقامەكان زیاد بووە و لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر لە گۆشتی بێ مۆڵەت گرتتووە.

لیژنەكانی قائیمقامییەت لە هەڵمەتێكدا لە شەقامەكانی دەرەوەی شاری سلێمانی دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر لە گۆشت گرتووە كە فرۆشراوە بە هاوڵاتیان و هیچ مۆڵەتێك و مۆرێكی ڤێتەری نەری پێوە نەبووە.

ئەو هاوڵاتیانە بەهۆی ئەوەی جەژن نزیكبووەتەوە، ئەو كارەیان كردووە و لە سەر شەقامەكان گۆشتیان فرۆشتووە، بە وتەی كەسانی شارەزا فرۆشتنی ئەو گۆشتە مەترسیدارەو پێویستە هاوڵاتیان ئاگاداری بن و بەكاری نەهێنن.
Qaiwan
Qaiwan