کوردستانی

بڕیاری نوێ بۆ رۆژانی جەژن دەرچوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری نوێ بۆ رۆژانی جەژن دەرچوو
مەوا میدیا-

وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا روو لە زیادبوونەو پێویستە هاوڵاتیان خۆپارێزی بكەن و جەختیشی لە قەدەغەی هاتووچۆ كردەوە بۆ سێ رۆژی جەژن و بۆ دووەم رۆژ و سێیەم رۆژی جەژنیش رێككارەكان ئاسان دەكرێن.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەت لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا وتی "بۆ سێ رۆژی جەژن قەدەغەی هاتووچۆی سەرانسەری لە هەرێمی كوردستان دەبێت و تووشبوونی 40 كەس لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو ئەوەمان پێدەڵێت دۆخەكە باش نییە و دەبێت پابەندبین".

هەروەها وتی "لە دووەم رۆژ و سێیەم رۆژی جەژن رێككارەكان ئاسان دەكرێن و بڕیار لەسەر كردنەوەی ژمارەیەك شوێن دەدرێن كە بۆ هاوڵاتیان پێویستە بە تایبەت دوكانەكانی نانەوا و شوێنی تر".

باسی لەوەشكرد "راگرتنی هاتووچۆی نێوان شارەكان بەردەوام دەبێت و رێگە بە هاوڵاتیان نادرێت هاتووچۆ بكەن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان