کوردستانی
بانگەوازێكی بەپەلە لە مامۆستایانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژمارەیەك لە مامۆستایان لە شاری هەڵەبجە بڕیاریاندا بایكۆتی تاقیكردنەوەی تاقیكردنەوەكانی سەری ساڵ بدەن و بە وتەی ئەو مامۆستایانەش بە دەیان قوتابخانەی ئامادەیی و بنەڕەتی بایكۆتیان راگەیاندووە.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا، ژمارەیەك مامۆستا لە شاری هەڵەبجە بە نوێنەری تەواوی مامۆستایانی ناڕازی لە شاری هەڵەبجە و دەوروبەری باسیان لەوەكرد "پێویستە حكومەت هەرچی زووە مافی مامۆستایان بدات و داواشیان كرد هەرچی زووە مامۆستایانی شاری دهۆك ئازاد بكرێن و قەرەبووی ماددی و مەعنەوی بكرێنەوە".
هەروەها "داوایان لە هێزە ئەمنییەكان كرد كە هاوكاریان بن و بازنەی ناڕەزایەتییەكان فراوان بكەن و ئەوانیش ناڕەزایەتی دەرببڕن".
باسیان لەوەش كرد "تائێستا بە دەیان قوتابخانە لە ئامادەیی و بنەڕەتی بایكۆتی تاقیكردنەوەكانیان كردووە و داواشیان لە قوتابخانەكان و مامۆستایانی تر كرد ئەوانیش بێنە پاڵیان بایكۆتی سەرتاسەری رابگەیەنن.