کوردستانی
سێ کەس دەستگیرکران... داوای ئازادکردنی بەدەل بەرواری دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، دوو مامۆستای دانیشتووی شاری دهۆک دوای ئەوەی داوای ئازادکردنی مامۆستایەکیان کرد کە پێش چەند رۆژێک گیرابوو، خۆشیان دەستگیرکران.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، 23ئایار، لەبەردەم دادگای دهۆک گربوونەوە بۆ ئازادکردنی مامۆستا بەدەل بەرواری، ئەنجامدرا و پۆلیس هەریەک لە مێھڤان بەروشکی و ئومێد حاجی و دڵشاد گوھەرزی دەستگیرکرد.