راپۆرت
حكومەت هۆكاری ساغنەبوونەوەی بەروبوومی جووتیارانە
مەودا میدیا - سلێمانی |
ئینستتیوتی نارین- هێمن سەعید
سەرەڕای بڵاوبوونەوەی پەتاى كۆرۆنا و بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ، ئەمساڵ بە بەراود بە ساڵانی رابردوو؛ بەروبوومی جووتیارانی هەرێمی كوردستان، لە رووی رێژە و جۆرەكەیەوە دوو بەرانبەری ساڵی رابردووە، بەڵام بەهۆی نەبوونی پلانی پێشوەختەی حكومەتی هەرێم و شرۆڤە نەكردنی ئەو بڕیارانەی دەریدەكات و خەمساردیی وەزارەتی كشتوکاڵ، چارەنووسی جووتیاران لەبەردەم مەترسیی گەورەدایە.
بەروبوومی جووتیارانی هەرێمی كوردستان، رووبەڕووی گرفتی گەورە بووەتەوە. لە لایەک بەهۆی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ لە رۆژانی جەژندا، لە لایەکى تر بەهۆى نەبوونی خواست لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق. هەروەها لەبەر نەبوونی بازاڕێك بۆ ساغكردنەوەی بەروبوومەكانیان، ئەمە جگە لەوەی حكومەتی عیراق رێگرە لە هەناردەكردنی بەروبوومی ناوخۆ بۆ وڵاتانی دەرەوە بە بیانووی پێداویستیی ناوخۆی وڵات.
خەسرەو جاف، یەكێك لە جووتیارانی شارەزوور، بە ئینستتیوتی نارینی راگەیاند "هەموو ساڵێك رووبەڕووی هەمان گرفت دەبینەوە، كە بەرهەمەكانمان پارە ناكات. سەرەڕای ئەوەی حكومەت هیچ جۆرە هاوكارییەكمان ناكات؛ رێگریشە لەبەردەم ساغكردنەوەی بەروبوومەكانمان، چونكە ئەو كاتەی بەروبوومەكەی ئێمە پێدەگات، حكومەت بڕیاری راگرتنی بەروبوومی دەرەوە دەدات، كە زۆرێك لە بازرگانەكان بە چەند رۆژیك پێش ئەو وادەیە کۆگاکانى خۆیان پڕ دەكەن لە بەروبوومی هاوردە و دەیخەنە بازاڕەوە بە نرخێکی زۆر هەرزان، بەو هۆیەشەوە بەروبوومی ئێمە یان نافرۆشرێت یان بە نرخێكی زۆر هەرزان دەفرۆشرێت، كە تێچووی بەرهەمهێنانی پڕناكاتەوە و دەبێتە زەرەر و زیانێكی زۆر بەسەرمانەوە."
هەروەها وتیشی: "سەرباری بێپلانیی حكومەتی هەرێم، ئێستا كەشوهەوا گۆڕاوە و بەروبوومی هەرێم و خواروو و ناوەڕاست هەموو پێكەوە پێدەگات، ئەو رێژەیەش كە دەخرێتە بازاڕەوە زۆر زۆرە و ساغ نابێتەوە، بەتایبەت ئەگەر بەرهەمی هەرێمی كوردستان نەچێت بەرەو خواروو و ناوەڕاستی عیراق و عەرەب نەیكڕێت، لە ناوخۆدا ساغ نابێتەوە و پارە ناكات، چونكە رێژەكە زیاترە لە ئاستی داخوازیی خەڵك."
هەروەها وتی: "چەند جارێك وەك جووتیاران داوامان بەرزكردۆتەوە بۆ چارەسەری ئەو گرفتە، بەڵام لەلایەن وەزارەتەوە وەڵاممان نەدراوەتەوە."
ئەمساڵ؛ بەروبوومی جووتیاران سەرەڕای زۆریی رێژەكەی و باشیی جۆرەكەی، بەڵام وەك پێویست داخوازیی لەسەر نییە و لە ئێستادا نرخی یەك كیلۆ كولەكە (100 دینار) و یەك كیلۆ پەتاتە (300 دینار) و یەك كیلۆ خەیار (350 دینار)ە، لەكاتێكدا جووتیار یەك كیلۆ پەتاتەی بۆ ناشتن بە زیاتر لە 1500 دینار كڕیوە و بڕە پارەیەكی زۆر قەرزار بووە لە بەرهەمهێنانیدا و لە ئێستادا ئەو نرخە تەنها تێچووی عەلاگە و كرێكارەكەیە.
عەتا محەمەد، نوێنەری فرۆشیارانی سەوزە و میوەی عەلوەی سلێمانی، بە ئینستتیوتی نارینی راگەیاند "هەرچەندە ئەمساڵ بەرهەمی جووتیاران بە بەراورد بە ساڵی رابردوو لەسەدا دوو سەد زیادی كردووە و جۆرەكەشی باشترە، بەڵام بەهۆی زۆریی بەرهەمی خواروو و ناوەڕاستی عیراق و نەبوونی خواست لەسەری، نرخەكەی زۆر دابەزیوە و وەك پێویست نافرۆشرێت. لە لایەكی دیكە، لە ناوخۆدا بەهۆی ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ و خەرجنەكردنی مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان و عەمبارکردنى خۆراكێكی زۆر لە ماوەی كەرەنتینەدا، هێندەی تر گرفتەكەی گەورەتر كردووە."
نوێنەرەکەی فرۆشیاران ئەوەشی وت: "لەم بەرە
جەژنانەدا، حكومەت دوو جار خۆی بووە بە هۆكاری ئەو زیانەی لە جووتیاران دەكەوێت. لە لایەك بە دووبارە بڕیاردانەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە رۆژانی جەژندا، كە ئەوەش ترسی خستە دڵی هاوڵاتیان لە كڕینی سەوزە و بەروبوومی رۆژانە، كە هەتا پێش ئەو بڕیارە، بازاڕ بە بەراورد بە بەرە جەژنانی ساڵانی رابردوو، زۆر باش بوو، بەڵام دوای ئەو بڕیارە، بەتەواوی خواست لەسەر كڕینی بەروبوومی سەوزە و میوە كەمی كرد. لە لایەكی دیكە، بەهۆی ئەو بارودۆخە داراییەی حكومەتی تێكەوتووە و نەیتوانیوە وەك پێویست مووچەی فەرمانبەرانی بدات، خەڵك پارەیان نییە پێداویستییەكانی خۆیان لە بابەت میوە و سەوزە بكڕن."
سەرەڕای ئەوەی بەرپرسانی حكومی و ئیداریی هەرێمی كوردستان لە نزیكەوە ئاگاداری كێشە و گرفتەكانی جووتیارانن سەبارەت بە ساغنەبوونەوەی بەرهەمەكانیان بە نرخێكی گونجاو، بەڵام بەهۆى هەندێك رێککار و بڕیاریان؛ كۆسپ دەخەنە بەر جووتیاران و گرفتیان بۆ دروست دەكەن.
كاسترۆ مەعروف، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بە ئینستتیوتی نارینی راگەیاند "حكومەت بەهۆی نەبوونی شرۆڤەى پێشوەختەی بڕیار و هەنگاوەكانی، ئاگای لە بارودۆخی جووتیاران نییە و بە هەندێك لە بڕیارەكانی، زیاتر باری سەر شانی جووتیاران قورستر دەكەن. بۆ نموونە؛ لەم بەرە جەژنانەدا، بە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ، وایكردووە جووتیارەكان بەرهەمەكانیان نەفرۆشرێت و پارە نەكات."
هەروەها وتیشی: "ماوەی چەند ساڵێكە جووتیارانی كورد رووبەڕووی گرفتی ساغكردنەوەی بەروبوومەكانیان دەبنەوە، ئەوەش بەهۆی بێبەرنامەیی و بێپلانیی وەزارەتی كشتوكاڵەوەیە، کە پێویستە جووتیارەكان ئاڕاستە بكات لە رووی چاندنی جۆری بەروبوومەكانیان بەپێی ناوچەكانیان و هەموو بەرهەمەكان لە یەك كاتدا نەچێنرێن، چونكە كاتێك بەرهەمەكە پێدەگات؛ هەمووی پێكەوە لە یەك كاتدا چەند جۆریكی كەمی بەروبووم بە رێژەیەكی زۆر دەخرێتە بازاڕەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی خستنەڕوویەكی زۆر لە بەرانبەر داواكارییەكی كەم. لەلایەكی دیكە، لە وەرزی پێگەیشتنی بەروبوومی جووتیاران، كارەبا كەمە و بەشی زۆری جووتیاران لە رێگای قەترەوە ئاوی بەروبوومەكانیان دەدەن كە پێویستی بە كارەبایە. هەروەها حكومەت هاوكارییان ناكات لە رووی سووتەمەنی و سەماد و نرخی كارەبا و پێویستیی كشتوكاڵی و هەموو بارگرانییەكە لە ئەستۆی جووتیار خۆیانە، وەك چاندن و بەرهەمهێنان و گواستنەوەی بۆ بازاڕ و ساغكردنەوەی، سەرەڕای ئەوانەش؛ لە ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیان، جووتیارەكان عمولەیان لێوەردەگیرێت كە ئەوەش بە پێچەوانەی بنەما یاساییەكانە."
هەرێمی كوردستان، لە لایەك خاوەنی خاكێكی بە پیتە، كە بۆ بەرهەمێهێنانی هەموو جۆرە بەروبوومێكی كشتوكاڵیی لەبارە. لە لایەكی دیكە، زۆربەی ئەو جووتیارانەی زەوی دەچێنن، خاوەنی ئەزموونی زۆر و شارەزایی زۆرن، بەڵام حكومەتی هەرێم وەك پێویست نەیتوانیوە هاوكاری و دەستگیرۆیی جووتیاران بكات، ئەوەش بووە بەهۆی گرفتێكی گەورە کە هەموو ساڵێك بەرۆكی جووتیاران دەگرێت و هەندێكیان تووشی زیانێكی زۆر دەبنەوە و هەندێكی دیكەشیان واز لە كارەكەیان دێنن و روو دەكەنە شارەكان بۆ ئەنجامدانی كارێكی دیكە، چونكە حكومەتی هەرێم قەرەبووی زیانەكانی جووتیاران ناكاتەوە، هەرچەندە ئەوە مافێكی سەرەتایی خۆشیانە.
*ئەم راپۆرتە لەلایەن هێمن سەعید، توێژەر لە ئینستتیوتی نارین بۆ توێژینەوە و بڵاوكردنەوە ئامادەكراوە.