جیهانی
سەرۆكی نوێی پەرلەمان هەڵبژێردرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمانی ئێران، سەرۆكی یانزدەمین مەجلیسی شوورای ئیسلامی ئێران هەڵبژێردرا.
دوێنێ چوارشەممە، یەكەم كۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمانی ئێران ئەنجامدراو لە یەكەم كۆبوونەوەدا سەرۆكی نوێی پەرلەمان دیاریكرا.
هەر یەكە لە محەمەد باقر و مستەفا میر سەلیم ركابەریان لەسەر پۆستی سەرۆكی پەرلەمان كرد، دواتر بە زۆرینەی دەنگ محەمەد باقر بووە سەرۆكی پەرلەمان كە توانی230 دەنگ بەدەست بهێنێت و لە بەرانبەردا مستەفا میر سەلیم 8 دەنگی بە دەستهێنا.