جیهانی
ژیان لە مەککە ئاسایی دەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی سعودیە پلانێکی دوو قۆناغی بۆ ئاساییکردنەوەی ئەو رێوشوێنانەی کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە مەککە گیراوونەتەبەر ئاشکرا کرد.
وەزارەتی ناوخۆی سعودیە پلانێکی دوو قۆناغی بۆ ئاساییکردنەوەی ئەو رێوشوێنانەی کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە مەککە گیراوونەتەبەر ئاشکرا کرد.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسێکی ئەنادۆڵ، وەزارەتی ناوخۆی سعودیە پلانێکی دوو قۆناغی بۆ ئاساییکردنەوەی ژیان لە شاری مەککە دانەوە، قۆناغی یەکەم لە رۆژی یەکشەممە 31ی ئایاری 2020 دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بۆ ماوەی سێ هەفتە بەردەوام دەبێت، لەم قۆناغەدا مۆڵەتی هاتووچۆکردن بۆ ناو مەککە دەدرێت و لە کاتژمێر 6:00ی بەیانی تا 3:00 دوای نیوەڕۆ چوونەدەرەوە و هاتووچۆکردن ئاسایی دەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، بە لەبەرچاوگرتنی مەرجە تەندروستییەکان ئەنجامدانی نوێژی بەکۆمەڵ لە مزگەوتی حەرەم بەردەوام دەبێت، هەروەها لە قۆناغی دووەمیشدا کە لە 21ی حوزەیرانی 2020 دەست پێ دەکات کاتی هاتوچۆکردن درێژدەکرێتەوە بۆ 6:00ی بەیانی تا 8:00ی ئێوارە.
هەروەها، لە روونکردنەوەکەدا باس لەوەش کراوە کە بە لەبەرچاوگرتنی مەرجە تەندروستییەکان مۆڵەت بە کارکردنی سەرتاشخانە و ئارایشتگاکان دەدرێت.