جیهانی
زیاتر لە هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە تورکیا تۆمارکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی تورکیا ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکە بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لەو ماوەیەدا هەزار و 141 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند "لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 36 هەزار و 155 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان ئەنجامداوە و هەزار و 141 تووشبووی دیکە تۆمارکراون، کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتووەتە 162 هەزار و 120 کەس.
وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد "هەزار و 594 کەسی دیکە چاکبوونەتەوە و بە گشتی 125 هەزار و 963 کەس چارەسەرکراون، هەروەها 28 کەسیش گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی گیان لەدەستدان بۆ چوار هەزار و 489 کەس بەرزبووەتەوە".