عیراقی

یەك هەفتە قەدەغەی هاتووچۆی توند راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەك هەفتە قەدەغەی هاتووچۆی توند راگەیەندرا
مەودا میدیا-

شانەی قەیرانەكانی عیراق بڕیاریدا بۆ ماوەی یەك هەفتە قەدەغەی هاتووچۆی توند لە تەواوی شارەكانی عیراق جێبەجێ بكرێت و ئەو بڕیارەش هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

بەپێی بڕیارێكی شانەی قەیرانەكان "هەرچەندە پێشتر داواكرابوو بۆ ماوەی دوو هەفتە قەدەغەی هاتووچۆی توند جێبەجێ بكرێت، ئەو پێشنیارە رەتكراوەتەوە و لە بەرانبەردا یەك هەفتە قەدەغەی هاتووچۆی سەرانسەری راگەیەندراوە".

هەروەها "بڕیارەكە لە رۆژی یەكشەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە و قەدەغەی هاتووچۆ بەشێوەی توند دەبێت و هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە".

ماوەی چەند رۆژێك دەبێت ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارەكانی عیراق بەشێوەی چڕ تەشەنەی كردووە و رۆژانە بەپێی بڕیارەكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق لە سەرو 200 كەسەوە تووشی ڤایرۆسەكە دەبن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال