جیهانی
هەردوو وەزیری دەرەوەی ئێران و ئەمریکا پەیامی دژ بەیەک بڵاودەکەنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا
کوشتنی هاوڵاتییەکی رەشپێست لەلایەن پۆلیسی ئەمریکاوە کاردانەوە و خۆپیشاندانی لێکەوتەوە لەچەن ناوچەیەکی ئەمریکا، هەروەها وەزیری دەروەی ئێران بەشێوەیەکی گاڵتە ئامێز باسی خۆپیشاندانەکانی ئەمریکا دەکات.
کوشتنی هاوڵاتییەکی رەشپێست لەلایەن پۆلیسی ئەمریکاوە کاردانەوە و خۆپیشاندانی لێکەوتەوە لەچەن ناوچەیەکی ئەمریکا، هەروەها وەزیری دەروەی ئێران بەشێوەیەکی گاڵتە ئامێز باسی خۆپیشاندانەکانی ئەمریکا دەکات.
جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە توتێکدا لە رێگای دەستکاریکردنی وێنەیەک گاڵتە بە ئەمەریکا دەکات، بەوەی واشنتن باسی لە خۆپیشاندان لە ئێران دەکرد، بەڵام ئەمەریکا خۆی تووشی خۆپیشاندان بووە، هەروەها زەریف رەخنە لە حکومەتی ئەمەریکاش دەگرێت و دەڵێت "کاتی ئەوەیە دژی رەچەڵەکپەرستیی بوەستینەوە".
هاوکات مایک پۆمپیۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا وەڵامی زەریفی داوەتەوە و نووسیویەتی "ئێوە هاوڕەگەزخوازەکان لە سێدارە دەدەن، بە بەرد ژنان دەکوژن و هەوڵی لەناوبردنی جووەکان دەدەن".