ئابووری
دارایی لەسەر مووچەی فەرمانبەران راگەیەندراوێكی بەپەلەی بڵاوكردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی حكومەتی عیراق لە بارەی ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان روونكردنەوە دەدات و دەڵێت، ئەوە دوایین پارەیە كە بۆ هەرێمی بنێرین.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی عیراق هاتووە "بڕیاری ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دوای رەزامەندی حكومەتی هەرێم بووە بۆ پاكتاوی كۆتایی پارەی نەوت و داهاتە نانەوتییەكان".
باسی لەوەشكراوە "ئەو پارەیە دواین بڕە كە بەغدا بۆ هەرێمی كوردستانی ناردەوە".
راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق وەك هۆشدارییەكە بۆ حكومەتی هەرێم كە ئەوە دوایین پارە بووە و چیتر پارە بۆ هەرێم نانێردرێت تا رێككەوتن نەكرێت.