عیراقی

حەشدی شەعبی هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەشدی شەعبی هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات
مەودا میدیا-

سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی رایگەیاندووە بەمنزیکانە حەشدی شەعبی گەمارۆی سەرجەم بارەگا و سەربازگەکانی ئەمەریکا لەسەر خاکی عیراق دەدات.

ئەبو ئالا وەلای، ئەمینداری گشتی میلیشیای سەیدولشوهەدا لە تویتێکدا نوسیویەتی "حەشدی شەعبی گەمارۆی باڵیۆزخانەی ئەمەریکای داوە، بەمنزیکانەش گەمارۆی سەرجەم بارەگا و سەربازگەکانی ئەمەریکا لەسەر خاکی عیراق دەدات".

ئەو سەرکردەیەی حەشدی شەعبی لە تویتەکەدا هەڕەشەی گەمارۆدانی باڵیۆزخانەکانی "سعودیە و ئیمارات و بەحرەین"ی کردووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنی لایەنگرانی حیزبوڵا به‌هۆی بۆردومانكردنی چه‌كدارانی حزبوڵڵای عیراقی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا گردبوونه‌وە و هه‌ڵیانکوتایە سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا لە بە‌غدا.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان