جیهانی

ترەمپ هێزی خستە ئامادەباشییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ترەمپ هێزی خستە ئامادەباشییەوە
مەودا میدیا-

ساغكردنەوەی تەنیا 20 دۆلار ساختە لە یەكێك لە ماركێتەكانی ئەمریكا، لە لایەن جۆرج فلۆید، ئەو رەش پێستەی كە پێش چەند رۆژێك بەهۆی ئەشكەنجەی پۆلیسێكی ئەمریكی گیانی لە دەستدا، ئاگری لە ئەمریكییەكان بەرداوە و ماوەی چوار رۆژە بەشێك لە ویلایەت و شارەكانی ئەو شارە خۆپیشاندان و توڕەیی تێدا بەردەوامە.

بە سەدان هەزار هاوڵاتی رەش پێست و سپی پێست لە ویلایەت و شارەكانی ئەمریكا چونەتە سەر شەقام و دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە دژی ئەو كارەی بەرانبەر بە فلۆید كراوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاند "رێگە نادەم مردنی فلۆید هەروا بڕوات و بەڵێن دەدەم دادپەروەری بۆ فلۆید و خێزانەكەی دەگێڕمەوە".

هەر لە درێژەی قسەكانیدا وتی "ئەوەی خۆپیشاندەران دەیكەین، وێرانكەرو تیرۆری ناوخۆن و كۆتایی بەو كارانەیان دەهێنم".

ترەمپ بەڵێنیدا لە تەواوی شار و ویلایەتەكان كە خۆپیشاندانی تێدایە هێزی تایبەت بە بڵاوەكردن و كۆتایی هێنانی خۆپیشاندان و كۆنترۆڵكردنی بەكاردەهێنرێت و  ئەگەر فەرمانڕەوای هەر ويلايەتێكیش ئامادە نەبێت ئەو كارە بكات خۆى هێزی تایبەت بۆ ناوچەكە دەنێرێت".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان