کوردستانی
بەم درەنگانی شەوە هەڵمەتێکی فراوان دەستی پێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژی چوارشەممە، قەدەغەی هاتووچۆ هەڵدەگیرێت و رێنمایی نوێ دەدرێتە هاوڵاتیان، بەم درەنگانی شەوە دەست بەلابردنی کۆنکرێتی سەر شەقامەکان کرا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بەم درەنگانی شەوە دەستی بە لابردنی تەواوی بەربەستە کۆنکرێتەکانی سەر شەقامەکان کرد کە پێش چەند رۆژێک بۆ قەدەغەی هاتووچۆ دانرابوون.
ئەو هەڵمەتەش لە کاتێکدایە کە ئێوارەی رۆژی سێشەممە، پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا قەدەغەی هاتووچۆ هەڵبگیرێت لە شارەکە.