کوردستانی
چەتەكانی سەر بە توركیا ئاگریان لە دەغڵ و دانی كوردەكان بەرداوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
چەكدارانی گروپە توندڕەوەكانی سەر بە توركیا ئاگریان لە دەغڵ و دانی كوردەكانی شاری حەسەكە لە رۆژئاوای كوردستان بەرداوە و تەقەشیان لە تیمەكانی ئاگركوژێنەوە كردووە.
چاودێری مافی مرۆڤی سوریا ئاشکرای کردووە "چەکدارانی گرووپە توندڕەوەكانی سەر بە توركیا ماڵی خەڵکی مەدەنی ناوچەکەشیان ئاگر تێبەرداوە و تەقەشیان لە ئەو تیمانەی ئاگرکوژێنەوە کردووە، کە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەیانداوە".
هەروەها" سووتاندنی دەغڵ و دان و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی جووتیارانی ناوچەکانی کوردستانی سوریا لە لایەن ئەو گروپانەوە بەردەوامی هەیە و تا ئێستا زیاتر لە 500 دۆنم بەرهەمی گەنم و جۆی جووتیارانی گوندەکانی سەلماسە و تەل تەویل لە گوندەواری تەل تەمر لەلایەن گرووپە چەکدارییەکانی سەر بە تورکیاوە سوتێنراون".