کوردستانی

خۆپیشاندان دەستی پێكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆپیشاندان دەستی پێكرد
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، شۆفێری بارهەڵگرەكانی مەرزی باشماخ لە قەزای پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی دەستیان بە خۆپیشاندان كرد و رێگای سەرەكی پێنجوێنیان داخست.

ئەو شۆفێری بارهەڵگرانە داوایان دەكرد دەستوەردان لە كارەكانیان نەكرێت لە لایەن كەسانی بەرپرس، بۆ ئەو مەبەستە تەواوی رێگەكەیان داخست و رێگەیان بە هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و هاوڵاتیان نەئەدا.

محەمەد حسێن، شۆفێری یەكێك لەو بارهەڵگرانە بە مەودا میدیای راگەیاند "تەنیا داوامان ئەوەیە دەستوەردان لە كارەكانمان نەكرێت لە لایەن كەسانی بەرپرس و رێگە بدەن بەو شێوەی كە هەیە كارەكانمان بكەین".

وتیشی "پێشتریش چەندجارێك وەك ناڕەزایەتییەك رێگەكەمان داخستووە و خۆپیشاندانمان كردووە و چیتر رێگە بەو جۆرە دەستوەردانانە نادەین".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان