کوردستانی

حكومەتی هەرێم شێوازی دەوامكردن دەگۆڕێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومەتی هەرێم شێوازی دەوامكردن دەگۆڕێت
مەودا میدیا-

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە دوا 6ی حوزەیران، رێكاری تر بۆ دەوامی فەرمانبەران دەگرێتەبەر.


روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه‌

لە پێناو پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتیان، دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندن بە دەوام پێکردنی کەمترین فەرمانبەرانی تا رۆژی ٢٠٢٠/٦/٦.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای ئەم رێکەوتە، رێکاری دیکە بە پشت بەستن بە هەڵسەنگاندنی رێنماییه‌كانی وەزارەتی تەندروستی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگرێتە بەر.

د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

Qaiwan
Qaiwan