کوردستانی
گەندەڵییەك ئاشكرابوو... خۆراك بەسەر دەوڵەمەندەكان دابەشكراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەكات، لەدابەشکردنی خۆراکی هەژارانیش گەندەڵی کراوە، لەبری ئەوەی خۆراك بەسەر هەژاران دابەش بكرێت، بەسەر دەوڵەمەندەكان دابەشكراوە.
كاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو هاوکاریەی کەلەلایەن حکومەتەوە دابەش دەکرێت گوایە تەنیا بدرێت بەهەژاران، کەمترین هەژار بەری کەوتووە، لەبری هەژاران کەسانێک سودمەند بوونە بەسەیارەی ئاخر مۆدیل بێ شەرمانە ئەو هاوکاریەیان وەرگرتووە".
ئەوەشی خستەڕوو "خەڵکێکی زۆر زۆر ئەوهاوکاریەی وەرگرتووە کەخاوەنی زۆرترین داهاتن، هەژار نین تەنانەت هەیە لەسەر یەک فۆڕم دووجار سود مەند بوە، بەڵام هەژار هەیە دینارێک لەماڵەکەی دانیە ناوی نەنوسراوە لەلایەن موختارەکان بێ بەش کراوە".
لە ماوەی رابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا، حكومەتی هەرێم لەو بڕە هاوكارییەی كە لە لایەن هاوڵاتیانەوە كۆكرابووەوە، خۆراكی دابەشكرد بەسەر هاوڵاتیانی هەژارو كەمدەرامەت وەك هاوكارییەك بۆیان.