ستایڵی نوێ
مەریەم نهێنییەکی ژیانی ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی مەریەم فارس، نوێترین وێنەی بڵاوکردەوە بە عەزیەکی شیینەوە باس لەوەدەکات کە زۆر حەز بە رەنگی شین دەکات.
مەریەم، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕێ کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەکانی خۆی بە عەزییەکی شینەوە بڵاوکردەوە نووسیویەتی "من زۆر ئارەزووی رەنگی شین دەکەم، ئەی لای ئێوە چۆنە؟".
مەریەم فارس، خەڵکی شاری لوبنانە، و لە ساڵی 1983 لەدایکبووە، بە یەکێک لە گۆرانیبێژ و ئەکتەر و سەماکەرە دیارەکانی لوبنان دادەنرێت، خاوەنی چەندین گۆرانیە، و بەشداری چەندین فلیمی کردووە، هەورەها یەکێکە لە خانمە جوانەکانی لوبنان.