گشتی
11 رێنمایی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ژن و پیاو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژن و پیاو كاتێك لە چوارچێوەی ماڵێكدا و بۆ ماوەیەكی زۆر پێكەوە دەژین، بە هۆكاری جیاواز و هەندێكجار دووچاری كێشە و گرفت دەبنەوە، ئەم رێنماییانە دەتوانرێت سوودی لێ ببینرێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان:
یەكەم: هیچ هۆكارێك نییە بۆ ئەوەی ژن و پیاو یەكتر بە سیفەتی نەرێنی بانگ بكەن، بەشێوەیەك ببێتە هۆی برینداركردنی هەستی یەكتر، ئەگەر ئەو چوارچێوەیە بشكێنرێت كێشەی گەورەتری بەدوادا دێت، كەواتە خۆت لەو شێوە مامەڵەكردنە بەدووربگرە.
دووەم: بێدەنگی و دووركەوتنەوە لە گفتوگۆكردن لەكاتی روودانی كێشەیەك، چارەسەر نییە، بەڵكو پێویستە بەشێوەیەكی ئارام گوێ لەیەكتر بگرن و هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكان بدەن، بزانە ئەگەر كێشەكان لەسەر یەكتر كۆببنەوە بێ هەنگاوی چارەسەر، ئەوا دوور نییە بگاتە جیابوونەوە.
سێیەم: نابێت گوزارەی "تۆ بەردەوام وایت"، "تۆ هەرگیز منت خۆشنەویستووە"، "تۆ هەرگیز گرنگیم پێنادەیت" بەكاربهێنیت، ئەو گوزارشتانە بۆ هەردووكتان نەرێنین و لە كۆتاییدا كێشەكان دەتەقنەوە و دوورنییە ببێتە هۆی لەیەكتر جیابوونەوە.
چوارەم: پێش هەر شتێك لەگەڵ خۆت راستگۆ بە و راستی هەست و سۆزت بخەڕوو، لە ژنەكەیشت داوابكە هەمان شت بكات، ئەوە كارئاسانی بۆ گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن و گەیشتن بە چارەسەری كێشەكان دەكات.
پێنجەم: رێگە لە هەندێك تایبەتمەندی و ئازادیی ژنەكەت مەگرە، لەبەرئەوەی ئەویش وەكو تۆ تایبەتمەندی و هاوڕێی هەیە و پێویستە لەگەڵیان كاتی خۆش هەبێت و متمانەی زیاتر پێبكە.
شەشەم: بۆ ماوەیەك لەیەكتر دووربكەونەوە، بۆ نموونە لەگەڵ هاوڕێكانتان بە جیاواز گەشت بكەن، ئەوە وا دەكات لەبری كێشە زیاتر دڵتان لای یەكتر بێت و بیری یەكترییش بكەن.
حەوتەم: كاتی گونجاو هەڵبژێرن بۆ گفتوگۆكردن و قسەكردن لەسەر كێشەكانتان، ئەگەر دوای بخەن دوور نییە كێشەكەتان گەورەتر بێت. هەروەها شەڕ و گفتوگۆی توند مەكەن لەسەر ئەو بابەتە گرنگانەی كێشەتان هەیە لەسەری لەبەردەم منداڵەكانتان.
هەشتەم: لەكاتی گفتوگۆكردن لە بابەتی سەرەكی دوورمەكەونەوە و كێشەكانی رابردووتان وەبیر یەكتر مەهێننەوە، دەبێت ژن و پیاوەكان بابەتی بن و واقیع لەبەرچاوبگرن. هەروەها دانیشتنەكەتان كۆتایی پێ مەهێنن پێش چارەسەركردنی كێشەكەتان.
نۆیەم: هەرگیز بیر لە بەكارهێنانی توندوتیژیی دژی یەكتر مەكەنەوە، گفتوگۆ رێگایەكە بۆ چارەسەر و ئەگەر ئەوەش نەیتوانی پێكەوە بتانهێڵێتەوە، ئەوا بەتوندوتیژیی ناتوانن بۆ ماوەیەكی زیاتر پێكەوەبن.
دەیەم: لەكاتی كێشەكان نابێت ژن و پیاو بیر لە جیابوونەوە بكەنەوە، هەرگیز هیچ كێشەیەك وا دامەنێن چارەسەریی نییە و تەنیا رێگە جیابوونەوەیە، دەبێت زیاتر بیر لە پێكەوەژیان بكەنەوە.
یازدەیەم: نابێت ژن و پیاو منداڵەكانیان لە كێشەكانیان تێوەبگلێنن، بەشێوەیەك هەریەكەیان بیانەوێ منداڵەكانیان لایەنگیریی ئەوان بكەن، ئەوە كێشەكان گەورەتر دەكات.