جیهانی
لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا کێ رکابەری ترەمپ دەکات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایدەگەیەنێت توانیویەتی دەنگی ئەو نوێنەرانە بەدەستبهێنێت کە بۆ بوونە بەربژێری پارتی دیموکرات بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا پێویستی بووە، هەربۆیە لە هەڵبژاردنی مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا رکابەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەبێت.

جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی "خەڵکینە، ئەمشەو توانیمان دەنگی 1991 نوێنەر تەواوبکەین کە بۆ بوونە بەربژێری دیموکراتەکان پێویست بوو".
ئاماژەی بەوەشکرد "پلانی ئەوەی هەیە تەواوی کاتی خۆی تەرخانبکات بۆئەوەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی داهاتوودا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت".