کوردستانی
هۆشداری بەپەلە دەدرێت بە هاوڵاتییان و کوردستان بەرەو کارەسات هەنگاو دەنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت هۆکاری هەڵکشانی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو تێکەڵاوییە زۆرەی لەنێوان هاوڵاتییاندا هەیە ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەر هاوڵاتییان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نەبەن لەوانەیە بەرەو کارەسات هەنگاو بنێین.
محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "قۆناغی ئێستا بۆ رووبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنها خۆپاراستنە، رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت شەڕی کۆرۆنا بووە بە شەڕی تاک لە ئێستادا، چونکە ئەو کاریگەریەی تاک هەیەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا زۆر لە کاریگەرییەکانی حکومەت و وەزارەتی تەندروستی کاریگەرترە".
ئاماژەی بەوەشکرد "زۆر گرنگە ئێمە وەک و وەزارەت گرنگی بە هۆشیاری تەندروستی بدەین، هەروەها لەسەر هاوڵاتییان پێویستە لە تەنیشت ئێمەوە پێکەوە رووبەڕووی ئەم پەتایە ببینەوە".
ئەوەشی ئاشکرا کرد "ئەو تێڕوانە سیاسییەوە و بەحزبیکردنی ئەو بابەتە بەهەموو شێوەیەک زیانە بەسەر خۆمان و هاوڵاتییاندا دەشکێتەوە".
محەمەد قادر هۆکاری هەڵکشانی ئامارەکانی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد و وتی "هۆکاری بەشێک لەو هەڵکشانەی ئێستا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو تێکەڵاوییە زۆرەی لەنێوان هاوڵاتییاندا هەیە، چونکە ئەم پە تایە دروست نابێت لە خۆیەوە ئەگەر بەرکەوتن نەبێت لەگەڵ کەسێکی دیکەدا".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر هاوڵاتییان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نەبەن لەوانەیە بەرەو کارەسات هەنگاو بنێین، بۆیە پێویستە هاوڵاتییان زیاتر پابەند ببن".