جیهانی

عه‌لی خامنه‌یی وه‌ڵامی دۆناڵد تره‌مپی دایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


عه‌لی خامنه‌یی وه‌ڵامی دۆناڵد تره‌مپی دایه‌وه‌
مه‌ودامیدیا-

عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران  له‌وه‌ڵامی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی تۆمه‌تباركردنی وڵاته‌كه‌ی له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ وتی:" ئه‌و بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندی به‌ئێرانه‌وه‌ نیه‌، ئه‌وان پێویسته‌ درك به‌هۆكاری سه‌ره‌كی پشت ئه‌و هێرشانه‌ بكه‌ن."

عه‌لی خامنه‌یی رایگه‌یاند:"ئه‌گه‌ر ئێران بڕیاری شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ وڵاتێك بدات به‌ئاشكرا شه‌ڕ ده‌كات و هه‌ر كه‌سێك هه‌ڕه‌شه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان بكات ئه‌وا به‌بێ‌ دوو دڵی شه‌ڕی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین."

دوێنێ‌ دوای هێرشكردنه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌تویتێكدا ئێرانی به‌ به‌رپرسیار له‌و هێرشه‌ دایه‌ قه‌ڵه‌م.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان