کوردستانی
فەرماندەیەکی پەکەکە شەهیدبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆمیتەی بەڕێوبەریی پەکەکە رایدەگەیەنێت ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی بەناوی قاسم ئەنگین لە 27ی مانگی رابردوو لە چیای برادۆست کراوەتە ئامانجی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا.
کۆمیتەی بەڕێوبەریی پەکەکە رایدەگەیەنێت ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی بەناوی قاسم ئەنگین لە 27ی مانگی رابردوو لە چیای برادۆست کراوەتە ئامانجی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا.
ئەمڕۆ کۆمیتەی بەڕێوبەریی پەکەکە لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژه بهوه كراوه "قاسم ئەنگین كه ناوی تهواوی (ئیسماعیل نازلیکول)ە، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە، 27ی مانگی گوڵان، لە هێرشێکی ئاسمانی توركیا له دهڤهری برادۆست كراوهته ئامانج و شەهیدبووە".
ئەوەشخراوەتەڕوو "ئەنگین لە باشووری کوردستان لە بادینان و برادۆست و قەندیل کاری کردووە و ماوەیەکی درێژ بەرپرسیاری ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە بووە".