ئابووری

دەست بە وەرگرتنی پارە لە هاوڵاتیان كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەست بە وەرگرتنی پارە لە هاوڵاتیان كرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵە لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ هەر هاوڵاتییەك بڕی 100 دیناری لێ وەردەگیرێت بۆ ئەو بەشە ئاردەی كە دەدرێتە هاوڵاتیان، داواش دەكات هەر هاوڵاتییەك پارەی زیادی لێ وەرگیرا سكاڵا بكات.

نەسرین محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دروستكراوی دانەوێڵە لە پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیاری وەزارەتی دارایی هەیە كە پارەی بەشە ئارد لە پارەی بەشە خۆراك جیاكراوەتەوە و بە جیا پارە لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت بۆ ئەو بەشە ئاردەی پێیان دەدرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "بەپێی بڕیارەكە هەر هاوڵاتییەك 100 دیناری لێ وەردەگیرێت بۆ ئەو بەشە ئاردەی پێی دەدرێت، واتە ئەگەر خێزانێك 5 كەس بن، مانگانە ئەو بەشە ئاردەی پێیان دەدرێت 500 دیناریان لێ وەردەگیرێت".

وتیشی "داواكارین هەر هاوڵاتییەك لەو بڕە زیاتر پارەی لێ وەرگیرا سكاڵا تۆمار بكات و ئێمەش بەدواداچوونی بۆ دەكەین".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان